کاندیدێکى پارتی دەڵێت
"حكومه‌تێكی زۆرینه لەعێراق باشترین سیناریۆیه بە پێكهاتنی كورد و سوننه و
سه‌دریه‌كان".
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ تشرینی
دووەمی ٢٠٢١ مەحما خەلیل کاندیدی
دەرچووی پارتی بۆ پەرلەمانی عێراق، بە تەلەفزیۆنى فەرمی حزبەکەى راگەیاند "پرۆسه‌ی
هه‌لبژاردن له عێراق هه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌رێوه چووه ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی عێراق
بكه‌ین هه‌ر له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق تا ئه‌مڕۆ هه‌ر تانه‌دان هه‌بووه ،
به‌رده‌وام ئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردن ڕەت ده‌كرێته‌وه".
وتیشى "ئه‌وانه‌ی
داوا ده‌كه‌ن هه‌لبژاردن ئه‌نجام بدرێته‌وه، هه‌ر ئه‌وان بوون یاساكه‌یان دارشت و
په‌سه‌ندیان كرد و كۆمسیۆنیان دانا و كات و رێككه‌وتی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنیان دیاری
كرد ، ئه‌وانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌قامگیری له عێراق بوونی نه‌بێت".
ناوبراو باسی لەوەشکرد،
به‌ڕای ئەوان هه‌ڵبژاردنی ئەمجارە باشتر‌و پاك و بێگه‌ردتر بوو له ته‌واوی هه‌لبژاردنه‌كانی
پێشوو، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ندكران ئه‌وا ڕه‌وشی عێراق و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
ئیداره‌ی هه‌رێم به‌ره‌و باشتر ده‌چێت، پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز ته‌واوی كێشه‌كانی
ناو عێراق چاره‌سه‌ر ده‌كات.