کەمێک پێش ئێستا یانەی بەرشلۆنە بڵاوی کردەوە کە هێڕشبەری ئۆرۆگوای و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لویس سوارێز پەیوەندی بە یانەکەمانەوە کردووە.
بۆندەکەی سوارێز بۆ ماوەی پێنج ساڵە و ڕۆژنامەکانی ئینگلتەراش دەڵێن بڕی ٩٠ ملیۆن یۆرۆی تێچووە.
سوارێز تەمەنی ٢٧ ساڵەو وەرزی ڕابردوو ٣١ گۆڵی بۆ یانەی لیڤەرپوڵ تۆمار کرد.
ئا/ شاهۆ فایق