وەزارتی کارەبا لە بارەی دابەشکردنی کارەباوە لە سێ مانگی داهاتوودا چەند بڕیارێکی دەرکرد


لە کاتێکدا ئێستا حکومەتی هەرێم لەناوچە کەم ساردەکان ١٥ کاتژمێر و لەو ناچانەش کەساردن بەهۆی لۆدی زۆرەوە ١٢ تا ١٣ کاتژمێر کارەبا دەدات، چەند بڕیارێکی بۆ سێ مانگی داهاتوو بڵاوکردەوە.

-تەواویی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کارەبا و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی كارەبا پابەندی بڕیارەکانی کۆنترۆڵی ناوەندی وەزارەت دەبن.

-ئامادەکاریی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دابەشکردنی کارەبا بۆ وەرزی زستان لە مانگەکانی ١٢ و ١ و ٢ دەکرێت.

-راپۆرتی (داهاتی کارەبای شارەکان و سەرپێچییەکان) ئامادە دەکرێت.

-هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی بەردەوام دەبێت و رێکاریی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.

-بە کەمکردنەوەی رۆتین و دابینکردنی پێداویستییەکانی، پڕۆژەی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت و ژمارەیەکی زیاتر دەبەسترێت.



PM:06:56:22/11/2021