ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەربارەی گەڕاندنەوەى دەرماڵەى خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان یاداشتێکیان ئاڕاستەی سەرۆکاتی پەرلەمان کرد.
لە نوسراوێکدا کە واژۆی (٧١) ئەندامی پەرلەمانی کورستانی لەسەرە و تیایدا هاتووە، داواکارین پاڵپشت بە ماددەی (٦٦) بڕگەی یەکەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی (وەزیری دارایی و وەزیری خوێندنی باڵا) ئەنجام بدرێت، لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆ لەسەر هۆکاری ڕاگرتنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بکرێت.
دەقی نوسراوەکە: