ئەمڕۆ بە مەبەستی پاراستنی سەربەخۆی خۆپیشاندانەکان، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەلایەن ژمارەیەک خۆپیشاندەرانی شاری سلێمانییەوە دوورخرایەوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ پشتگیری لە خۆپیشاندانەکان چووە نێو خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لە کەمپە کۆنەکە، بەڵام ژمارەیەک لە خوێندکاران لە پێناو پاراستنی سەربەخۆی بزووتنەوەکەیاندا شاسوار عەبدولواحیدیان لە خۆپیشاندانەکە دوور خستەوە.
پێشتر ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ لە پەیامێکیدا کە ئاڕاستەی خوێندکاران و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کرد پشتگیری خۆی بۆ دووپاتکردنەوەو وتی" په‌یاممان بۆ ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌یه، ئاو و پێداویستیمان ناردوه بۆ به‌شه ناوخۆییه‌كان رێگاناده‌ن پێیان بگات، ئه‌گه‌ر ئێوه خزمه‌تی ئه‌م هه‌مو گه‌نج و خوێندكارانه ناكه‌ن، جێیبهێڵن و رێگه‌بده‌ن خه‌ڵكی دیكه خزمه‌تیان بكه‌ن، ئه‌وانه داهاتوی ئه‌م میله‌ته‌ن، ئه‌وانه له هه‌مو وڵاتێكی دونیادا وه‌ك سامانی نه‌ته‌وه‌یی و سامانی سروشتی سه‌یریان ده‌كرێت، وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه و به‌ده‌میانه‌وه بچن تا كار له كار نه‌ترازاوه و دۆخه‌كه له‌مه زیاتر نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه".
لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو، له هه‌موو دونیادا ئێوه شۆرش و گۆڕانكاری ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش به دڵ و به گیان و به میدیا و به په‌رله‌مانتاران له خزمه‌تانداین و له گه‌ڵتانین، كۆڵ مه‌ده‌ن.
شاسوار عه‌بدولواحید باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌وانه‌ی پێویستیان به ده‌رماڵه نییه با له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیاندا بن و پشتیوانی یه‌كتر بن، كۆڵ مه‌ده‌ن تا ده‌گه‌نه ئامانجه‌كه‌تان، هه‌وڵ بده‌ن هێمن بن و به شێوازی مه‌ده‌نی بمێننه‌وه هه‌ر چۆن ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ش واهی بوون، ئێمه‌ش هه‌موومان له‌گه‌ڵتانین.
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی و زۆربەی شارەكانی دیكەی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەستیپێكردەوە و لە سلێمانیش گرژی و ئاڵۆزی دروست بووە، هاوکات سەرۆکی نەوەی نوێ لە کاتی چوونی بۆ نێو خۆپیشاندەران لەلایەن ژمارەیەک خوێندکارانی ناڕازی دوورخرایەوە، لە پێناو پاراستنی خۆپیشاندانەکان.