پۆلیسی گەرمیان: هاوڵاتییەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت" به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ قەزای كه‌لار هاوڵاتیەک خۆی هەڵواسی و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی لەدەستدا". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، بەیانی ئەمرۆ هەینی لە گەڕەكی ئاوارەكانی قەزای كەلار هاوڵاتییەكی لە دایكبووی ساڵی (١٩٦٩) لە ماڵەكەی خۆیدا خۆی هەڵواسی و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، بەوتەی كەسوكارەكەی ماوەی چەند ساڵێكە نەخۆشی دەروونی هەبووە.

لە راگەیەنراوەكە ئاماژە بەوەشکراوە، دوای رووداوەكە تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار كراوە و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە. 


PM:03:08:26/11/2021