ئەمڕۆ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق کۆبۆوە و لە دیدارەکەدا رایگه‌یاند" پێده‌چێت ھه‌وڵێك ھه‌بێت بۆ ده‌ستكاریكردنی ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه راگه‌یه‌ندراون".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له سه‌ڵاحه‌دین مه‌سعود بارزانی پێشوازی له جنین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق كرد، له دیدارێكدا، دواین پێشھاته سیاسیه‌كانی عێراق و ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ئۆكتۆبه‌ری رابردو تاوتوێكران.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتووە" ھه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا په‌یوه‌ست به ئه‌نجامه‌كانی ھه‌ڵبژاردن، مه‌سعود بارزانی وێڕای سوپاسگوزاری بۆ ھه‌وڵه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاڵپشتی ھه‌ڵبژاردن، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، "ھه‌ڵبژاردنی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوی عێراق ھه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتو و پاك بوه".
مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئه‌و ده‌رئه‌نجامه به‌راییانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه راگه‌یه‌ندراون ده‌رخه‌ری واقیعی سیاسیی عێراق و ویست و ئیراده‌ی ھاوڵاتیانن.
سەرۆکی پارتی هه‌ر له دیداره‌كه‌دا له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت رایگه‌یاندووە" پێده‌چێت ھه‌وڵێك ھه‌بێت بۆ ده‌ستكاریكردنی ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه راگه‌یه‌ندراون و به دڵنیاییشه‌وه ھه‌ر جۆره ده‌ستكارییه‌ك گرفتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و كێشه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه".