مامۆستایانی زانکۆ و پەویمانگاکان نامەیەک ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم دەکەن

دەستەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆخی خوێندن و خوێندکاران نامەیەک ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن.

ئەو مامۆستایانە لە نامەکەدا نوسیویانە " چارەسەری ئێمە ئەوەیە کە لەگەڵ وەرگرتنی ئەم هاوکارییە مانگانەیە، بەڵێننامە بە خوێندکاران پڕ بکرێتەوە و پابەند بکرێن بە گەڕاندنەوەی ئەم هاوکارییە داراییەی پێیان دەدرێت، کاتێک خوێندن تەواو دەکەن و دادەمەزرێن و کارێکی باشیان دەست دەکەوێت."  

 

دەقی نامەکەی مامۆستایانی پەیمانگاو زانکۆ کان بەمشێوەیەیە:

 

نامەیەکی کراوە بۆ بەڕێزان

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 

 

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 

 

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی 

 

هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە 

 

دوای سڵاو... 

 

ئێمە وەک دەستەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان – عێراق، لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمانەوە بۆ ئەو بارودۆخەی لە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا هاتووەتە ئاراوە و لە ئێستادا دەوامی زۆرێک لە زانکۆکان وەستاوە، ئەم نامەیەتان ئاڕاستە دەکەین و لە دوو خاڵدا سەرنج و تێڕوانینی خۆمان دەربارەی بارودۆخە هەنووکەییەکە دەخەینە ڕوو. ئامانجمان خستنەڕووی چارەسەرێکی واقیعی و گونجاوە، بە جۆرێک کە هەمووان تێیدا براوە و سوودمەند بن. چوونکە ئێمە لە هەموو کەس باشتر ئاگاداری بارودۆخی قوتابیان/ خوێندکارانین. بەهیوای ئەوەین کە وەڵامی ئەرێنیمان پێ بگات

 

١. خوێندکاران/ قوتابیان چینێکی گرینگی کۆمەڵگای کوردین و دەبێت گوێ بۆ داوا ڕەواکانیان بگیرێت. ئەمە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ئێوەی بەڕێزیش لە دەسەڵات، کە لە ڕێگەیەوە بۆشایی نێوان دەسەڵات و هاووڵاتییان کەمتر بکەنەوە. گوێنەگرتن لێیان و بەردەوامیدان بەم دۆخە ڕێگا بۆ داهاتووەکی ناڕۆشن دەکاتەوە.


لەوانەیە خەڵکانێک داوا ڕەواکانی قوتابیان/ خوێندکاران بۆ مەبەستی دیکە بەکار بهێنن و لە کۆتاییدا ئاژاوەیەکی کۆمەڵایەتی درووست ببێت و هەمووان تێیدا زیانمەند بین.

ئەمە جگە لەوەی کە نائومێدیی گەنجی کوردستانی بەرامبەر نیشتمان زیاتر دەبێت و زیان بە داهاتووی تەواوی نەتەوەی کورد دەگات.

هەر بۆیە پێشنیاز دەکەین کە بەزوویی بڕیاری کۆتایی لەبارەی دابینکردنی دەرماڵەی خوێندکاران/ قوتابیان بدرێت و بۆ ئەم مەبەستەش لە خاڵی دووەمی ئەم نامە کراوەیەدا چارەسەرێک دەخەینە ڕوو
.  

 

٢. وەک ئاشکرایە، قوتابیان/ خوێندکارانی زانکۆکان تەنیا بۆ ماوەی چوار ساڵ و پەیمانگاکان بۆ ماوەی دوو ساڵ پێویستیان بەو هاوکارییە داراییەیە. ئێمە پێشنیاز دەکەین کە خوێندکاران/ قوتابیان دووبارە سوودمەند بن لە هاوکارییە داراییەکانی حکومەت، بەڵام بە جۆرێک کە ئەمە نەبێتە بارێکی گران لەسەر حکومەتیش.

چارەسەری ئێمە ئەوەیە کە ئێوە زانکۆکان ڕابسپێرن بۆ ئەوەی لەگەڵ وەرگرتنی ئەم هاوکارییە مانگانەیە، بەڵێننامە بە قوتابیان/ خوێندکاران پڕ بکرێتەوە و پابەند بکرێن بە گەڕاندنەوەی ئەم هاوکارییە داراییەی پێیان دەدرێت، کاتێک لە دوای خوێندن دادەمەزرێن و کارێکی باشیان دەست دەکەوێت.

ئەمەش دەبێت بە قەرزی خوێندن و لە داهاتووەکی نزیکدا ئاڕاستەی درووستی خۆی وەردەگرێت و هاوشێوەی زۆرێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان هەمووان تێیدا سودمەند دەبن

 

لەگەڵ ڕێزی، دەستەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان – عێراق، کە ناویان لە خوارەوە هاتووە

  

ناوەکان بە گوێرەی پیتی ئەبجەدی ڕیز کراون

 

- م. إبراهيم عبدالرحمن أحمد، بەشی زمانی ئینگلیزی، زانکۆی کۆیە 

 

- پ.د. احمد جليل اسماعيل، بەشی جوگرافیا، زانکۆی کۆیە 

 

- د. احمد عبد العزیز محمد، سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی، زانکۆی کۆیە 

 

- د. ئارام سامی قادر، بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتیی زانکۆی کۆیە

 

- م. ئارام کریم خضر، سکوڵی پەروەردەی وەرزشی، زانکۆی کۆیە 

 

- م. ئاریا یاسین عەبدوڵا، بەشی زمانی کوردی، زانکۆی گەرمیان 

 

- م. ئارەزوو احمد خدر، بەشی قانون، زانکۆی کۆیە 

 

- م. ئاسۆ عومەر مستەفا، بەشی زمانی کوردی، زانکۆی چەرمۆ 

 

- م. ئاکۆ ک. عومەر، فاکەڵتیی ئەندازیاری، زانکۆی کۆیە 

 

- م. ئاوارە صابر حمد، سکوڵی پەروەردەی وەرزشی، زانکۆی کۆیە 

 

- م. ئیسماعیل عوسمان عبدالرحمن، کۆلیژی پەرستاری، زانکۆی سلێمانی 

 

- د. ئەحمەد محەمەدئەمین قادر، بەشی مێژوو، زانکۆی کۆیە 

 

- م. ئەوین طاهر صابر، بەشی زمانی ئینگلیزی، زانکۆی کۆیە 

 

- د. بارزان جعفر علی، کۆلیژی زمان، زانکۆی سەلاحەدین 

 

- م. بارزان عەلی پیرۆت، بەشی زمانی کوردی، زانکۆی ڕاپەڕین 

 

- پ.ی.د. باوەدین کەریم، بەشی زمانی عەرەبی، زانکۆی کۆیە 

 

- م. باوەڕ عابد عبداللە، فاکەڵتیی ئەندازیاری، زانکۆی کۆیە 

 

- م. بڕوا حەسەن حسین، ئەندازیاریی شارستانی، زانکۆی کۆیە 

 

- د. بڕوا ڕەسول ئەحمەد، بەشی زمانی کوردی، زانکۆی ڕاپەڕین 

 

- م. بەختیار عولا رشید، بەشی زمانی عەرەبی، زانکۆی کۆیە 

 

- م. بەڵێن دلاوەر میرزا، بەشی دروستکردن و پیشەسازی، زانکۆی کۆیە 

 

- د. بەهزاد عبدالقادر عبدالله ئەمین، سکوڵی پەروەردەی وەرزشی، زانکۆی کۆیە 

 

- پ.ی.د. پەخشان سابیر حەمەد، فاکەڵتیی ئاداب، زانکۆی سۆران 

 

- د. پەیمان زۆراب عه زیز، بەشی زمانی ئینگلیزی، زانکۆی کۆیە 

 

- د. تابان محمد سعید حسن، بەشی زمانی کوردی، زانکۆی سلێمانی 

 

- م. توانا شاکر عیسی، سکوڵی پەروەردەی وەرزشی، زانکۆی کۆیە 

 

- م. تەلار سەباح عومەر، بەشی زمانی کوردی، زانکۆی کۆیە 

 

- پ.د. جەبار ئەحمەد سوارە، بەشی کلینیکەڵ سایکۆلۆجی، زانکۆی کۆیە 

 

- د. جەمال ئەنوەر تەها، بەشی زمانی ئینگلیزی، زانکۆی سلێمانی 

 

- م. چیمەن ساڵح، کۆلیژی پەرستاری، زانکۆی سلێمانی 

 

- پ.ی.د. حەیدەر لەشکری، جێگری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا 

 

- م. خدر احمد عثمان، بەشی کیمیا، زانکۆی کۆیە 

 

- م. خەندە مستەفا ئەحمەد، کۆلیژی پەرستاری، زانکۆی سلێمانی 

 

- م. دابان جاف، بەشی زمانی ئینگلیزی، زانکۆی کۆیە 

 

- م. دیندار مستەفا سەعدو، پشکا زمانێ کوردی/ ئاکرێ، زانکۆی دهۆک 

 

- پ.ی.د. دەریا جمال حویز، سەرۆک بەشی زمانی کوردی، زانکۆی کۆیە 

 

- م. دەریا سابیر حەمەد، بەشی زمانی کوردی، زانکۆی کۆیە 

 

- م. دەشنێ مولود کوخە سمایل، بەشی کیمیا، زانکۆی کۆیە 

 

- م. ڕابەر جلال نوری، بەشی میدیکەڵ مایکرۆبایۆلۆجی، زانکۆی کۆیە 

 

- پ.ی.د. ڕۆژان نوری عبداللە، بەشی زمانی کوردی، زانکۆی کۆیە 

 

- پ.ی.د. ڕیباز بایز تۆفیق غفوری، سکوڵی پەروەردەی وەرزشی، زانکۆی کۆیە 

 

- م. ڕێباز معتصم مصطفی، بەشی کیمیا، زانکۆی کۆیە 

 

- پ.ی.د. ڕێبوار جەبار شێخە، بەشی قانون، زانکۆی کۆیە 

 

- م. رێبین عبدالخالق عبدالله، بەشی کارگێری گەشتیاری، پەیمانگای تەکنیکی کۆیە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر 

 

- م. زانا فتاح علی، بەشی جوگرافیا، زانکۆی کۆیە 

 

- م. زانيار قادر صالح، بەشی ئەندازیاریی دروستکردن و پیشەسازی، زانکۆی کۆیە 

 

- م. زەردەشت دلشاد خضر حويز، بەشی مێژوو، زانکۆی کۆیە 

 

- د. سروشت جوهر حوێز، بەشی زمانی کوردی، زانکۆی کۆیە 

 

- پ.د. سفین جلال، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە، زانکۆی کۆیە 

 

- م. سۆران كاكەرەش عمر، بەشی کارگێڕی و ژمێریاری، زانکۆی کۆیە 

 

- م. سەعید مەولود نادر، بەشی مێژوو، زانکۆی کۆیە 

 

- د. سەلاح حەوێز رسول، بەشی زمانی کوردی، زانکۆی کۆیە 

 

- م. سەنگەر ناضم حسین، بەشی زمانی کوردی، زانکۆی کۆیە 

 

- م. شاخەوان باوەدین، بەشی زمانی کوردی، زانکۆی کۆیە 

 

- م. شادان شکر صابر، ، بەشی زمانی کوردی، زانکۆی کۆیە 

 

- م. صابر محمد خالد، سکوڵی پەروەردەی وەرزشی، زانکۆی کۆیە 

 

- پ.ی.د. صافیە محمد احمد، بەشی زمانی کوردی، زانکۆی ڕاپەڕین 

 

- م. علی جوقی، پشکا وەرگێران، زانکۆیا دهۆک 

 

- م. قادر وریا، بەشی زمانی کوردی، زانکۆی کۆیە 

 

- د. کامەران جەلال، بەشی مێژوو، زانکۆی کۆیە 

 

- م. کاوە طیب جلال، بەشی مێژوو، زانکۆی کۆیە 

 

- م. کریم ابراهیم کریم، سەرۆک بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری، پەیمانگای تەکنیکی خەبات، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

 

- م. کوردستان فخرالدین عزیز، بەشی کیمیا، زانکۆی کۆیە 

 

- م. کۆچەر علی محمود، سکوڵی پزیشکی، زانکۆی کۆیە 

 

- م. گۆران مولود فتاح، سکوڵی پەروەردەی وەرزشی، زانکۆی کۆیە 

 

- پ.د. محمد امین عبداللە، بەشی زمانی کوردی، زانکۆی سلێمانی 

 

- پ.ی.د مەهدی سلێڤانی، بەشی مێژوو، زانکۆی کۆیە 

 

- م. نانسي حكمةت حنا، بەشی میدیکەڵ مایکڕۆبایۆلۆجی، زانکۆی کۆیە 

 

- م. نسار شێرکۆ عمر، بەشی کیمیا، زانکۆی کۆیە 

 

- پ.د. نهاد ایوب قادر، سکوڵی پەروەردەی وەرزشی، زانکۆی کۆیە 

 

- پ.د. نەوزات زێباری، زانکۆی زاخۆ 

 

- م. ھانا محمد سمایل، بەشی زمانی ئینگلیزی، زانکۆی کۆیە 

 

- م. هاوكار اكرم عولا، بەشی ئینگلیزی، زانكۆی كۆیە 

 

- م. هاوکار عەزیز مستەفا، بەشی زمانی ئینگلیزی، زانکۆی کۆیە 

 

- م. هاوکار عەلی حاجی، بەشی ئەندازیاریی شارستانی، زانکۆی ڕاپەڕین 

 

- م. هونەر عمر پادار، بەشی زمانی ئینگلیزی، زانکۆی کۆیە 

 

- م. هۆشمەند علی عزیز، بەشی مێژوو، زانکۆی کۆیە 

 

- پ.ی.د. هۆشمەند عەلی مەحمود، بەشی مێژوو، زانکۆی کۆیە 

 

- د. هێمن عبدالحمید شمس، بەشی زمانی کوردی زانکۆی کۆیە 

 

- م. هێمن محمد قادر، به‌شی فه‌لسه‌فه‌و توێژینه‌وه‌ که‌لتووریه‌کان، زانکۆی سلێمانی 

 

- پ.ی.د. هیوا امین، سەرۆک بەشی جوگرافیا، زانکۆی کۆیە 

 

- پ.ی.د. هیوا حمید شریف، بەشی مێژوو، زانکۆی کۆیە 

 

- د. هیوا سلام خالد، بەشی زمانی کوردی زانکۆی کۆیە 

 

- م. هەڤاڵ روستم حویز، بەشی ئەندازیاریی نەوت، زانکۆی کۆیە 

 

- م. هەوار جەلال صادق حوێزی، بەشی کیمیا، زانکۆی کۆیە 

 

- پ.د. یادگار ڕەسوول، زانکۆی سۆران 

 

- م. یادگار ئیسماعیل سەعید، بەشی زمانی ئینگلیزی، زانکۆی سۆران 

 

- د. يارا قادر حمد، بەشی زمانی کوردی، زانکۆی کۆیە 

 

ئامادەکردنی کۆنووس: د. هیوا سلام خالد، بەشی زمانی کوردی، زانکۆی کۆیە 

 

 



PM:07:48:27/11/2021