ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەربارەی خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردووی خوێندكاران و قوتابیانی هەرێمی كوردستان یاداشتێک ئاڕاستەی سەرۆکاتی پەرلەمان دەکەن.
لە نوسراوێکدا کە واژۆی (٢٠) ئەندامی پەرلەمانی کورستانی لەسەرە و تیایدا هاتووە، داواکارین پاڵپشت بە ماددەی (٦٦) بڕگەی یەکەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی جێگری سهرۆكی حكومهت و وهزیری ناوخۆ ئەنجام بدرێت.
لە یاداشتەکەدا ئەوەش هاتووە" لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆ دەربارەی توندوتیژییەکان و دەستگیرکردن و ئازاردان و بێڕێزییەکان بەرامبەر گەنجان و قوتابیان و شکاندنی حەرەمی زانکۆ و پەیمانگاکان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە و بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندانەکان بەزەبری هێز لە ڕۆژانی ڕابردوو بکرێت".
دەقی یاداشتەکە: