دووبارە داعش هێرشی کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و قوربانی هەیە

ئەمشەو جارێکی تر چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێسمەرگە و بەو هۆیە چەند  پێشمەرگەیەک بوونە قوربانی.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کەمێک پێش ئێستا چەکدارانی داعش لە پشت بەنداوی باوە شاسوار لە قەزای کفری هێرشیان کردە سەر لیوای (٩)ی فەوجی یەکی ھێزەكانی پێشمەرگە، کە تائێستاش شەڕ و پێکدادان بەردەوامی هەیە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی هێرشەکەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون و پێشمەرگەیەکیش شەهید بووە و بریندارەکانیش رەوانەى نەخۆشخانە کران. 

لای خۆشیەوە قائیمقامیەتی قەزای كفری، لە ئاگادارییەكدا سەرجەم دانیشتوانی سنوورەکە ئاگادار دەکاتەوە، كە جوڵەی ماتۆڕسكیل لەبەر ئەمنیەت و ئاسایشی سنورەکە تا کاتژمێر (٨:٠٠)ی بەیانی قەدەغەیە و هەر کەسێک سەرپێچی بکات دەستگیر دەکرێت.


PM:11:08:29/11/2021