ئەندامێکی په‌رله‌مانی كوردستان دەربارەی دۆسیەی پێدانی كوالێتی دەرمان بە كۆمپانیایەك ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" دروستكردنی ستیكه‌ری سه‌ر ده‌رمان دراوه به‌كۆمپانیایه‌ك، له كۆی (١٥) مه‌رج، ته‌نها حه‌وت مه‌رج ره‌چاو ده‌كات، کە ئەمەش ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئاڵۆزی له نرخی ده‌رمان".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان له ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاراسته‌ی مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كردوه به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچون رایگه‌یاندوه" دروستكردنی ستیكه‌ری سه‌ر ده‌رمان پێنج ساڵ جارێك وه‌كو ته‌نده‌ر ده‌فرۆشێته‌وه، پێویسته (١٥) خاڵ ڕه‌چاوبكڕێت، كه كوالێتی ستیكه‌ره‌كه دیاری ده‌كات، ده‌بێت هه‌رزانترین نرخ و باشترین كوالێتی هه‌ڵبژێردرێت، ئه‌م ساڵ به‌بێ ڕه‌چاوكردنی مه‌رجه‌كانی كوالێتی و به نرخێكی زۆر زۆر گران دراوه به كۆمپانیایه‌ك".
ئەوەشی خستەڕوو، تاوه‌كو ٢٦ی تشرینی یەکەمی ئه‌مساڵ، چه‌ندین كۆمپانیا له‌م ته‌نده‌ره‌دا به‌شداریان كردوه، كه بتوانن تا پێنج ساڵی داهاتو كاری چاپی ئه‌م ستیكه‌رانه بگرنه ئه‌ستۆ، كۆمپانیایه‌كی تازه دروستكراو، به‌بێ ئه‌وه‌ی ھیچ پێشینه‌ی ھه‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی بارمته‌ی یاسای به چه‌كی په‌سندكراو ھه‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی چاپخانه‌ی ھه‌بێت، به نرخێكی زۆر گران ته‌نده‌ره‌كه‌ی پێدراوه.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌م كۆمپانیا (ستیكه‌ر ته‌چ) ته‌نده‌ره‌كه‌ی پێدراوه به نرخی (سی) ئه‌وه‌نده‌ی كه‌مترین نرخی پێشكه‌شكراو، واته ستیكه‌ر ته‌چ هه‌ر هەزار ستیكه‌رێك به (٥٠٠) دۆلار چاپ ده‌كات، هه‌رزانترین نرخی پێشكه‌شكراویش بریتیه له (حه‌ڤە دۆلار و پێنج سه‌نت) بۆ هه‌ر (هه‌زار) ستیكه‌رێك.
ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان دەربارەی نرخی پێشوتر و نرخی ئێستاوە دەڵێت" پێشتر یه‌ك ملیۆن ستیكه‌ر به ١٥٦ سەد پەنجا و شەش دۆلار دروستكراوه، و ئێستا هه‌مان بڕ به ٢٩ هەزار و ٥٠٠ دۆلار دروست ده‌كرێت، ئەوەجگە لە گرانی نرخ بۆ کۆمپانیای ستیکەر تەچ، بەڵێنی هێنانەدی تەنها حەوت خاڵ دەدات و هەشت خاڵیان بەلاوە دەنێت".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئەوەش دەخاتەڕوو، به‌پێی ئه‌و ته‌نده‌ره‌ی ده‌درێته (ستیكه‌ر ته‌چ) نرخ له‌سه‌ر ده‌رمان نامێنێت، له كاتێكدا یه‌كێك له گرینگ‌ترین كوالیتیه‌كانی ئه‌م ستیكه‌ره، بریتیه له هه‌بونی نرخی ده‌رمانه‌كه له‌سه‌ر ستیكه‌ره‌كه، ئه‌گه‌ر هاتو ئه‌م نرخه لاببێت چی روده‌دات؟ ئاڵۆزی له نرخی ده‌رمان له سه‌رتاسه‌ری كوردستان ده‌ستپێده‌كات.