لەبارەی دواکەوتنی کۆکردنەوەی داهات
پەرلەمانتارێک حکومەت تۆمەتبار دەکات


پەرلەمانتاری گۆڕان، دابان محەمەد لەبارەی کۆکردنەوەی داهاتەوە حکومەت تۆمەربار دەکات و روونکردنەوەی ورد بە ژمارە بڵاودەکاتەوە. 

دابان محەمەد پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە نووسینێکدا باس لە کۆکردنەوەی داهاتەکان دەڵێت لەبارەی دەروازەکانەوە "
مانگی پێشوو داھاتی دەروازەی پەروێزخان ١٣ ملیار دینار بوە(( بە گۆڕینی ٣ بەڕێوەبەرەوە)) پێشتر ٣٠ ملیار دینار مانگانە بووە، ژمارەی کۆمپانیاکان لە دەروازەکان زیادیکردوە، -بیمە ئیختیارییە.. بە ئیجباری لە ٢٠ ھەزار تا ٥٢ ھەزار –وەرئەگیرێت".
لەبارەی -خزمەتگوزاری یەوە دابان محەمەد دەڵێت" راگەیاندنی گومرگی یەک ئەیفۆرە رۆژانە ٢٢ ھەزار، کوالێتی کۆنترۆل لە ٢٥ ھەزار بۆ ١٢٠ ھەزار، سۆنەر ٢٥ دۆلار نقل بەری ٢٥ دۆلار، ترانزێت ٥٠ دۆلار،  موتابەقەی شەھادەی مەنشە ٧٠٠ بۆ ٢٠٠٠ دۆلار، قەپان ٥ ھەزار، گۆرەپانانە ٥٠ ھەزار، حاجی ئۆمەران٧ ھەزار بێ وەسل، فەحسی کۆرۆنا، تەعقیم".

دەربارەی ژمارەی کۆمپانیاکان و ئەو ڕێگایانەی پارە وەردەگیرێت، ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت " ٢٣ ڕێگا بەرەوژورە، واتە بارێک لەدەرەوە بھێنرێت، بە دەیان ڕێگا پارە وەردەگیرێت، داھاتەکەشی بۆ کەرتی تایبەتە.ئەمە بۆ ھەموو دەروازەکان ڕاستە(( ئیبراھیم خەلیل، حاجی ئۆمەران، باشماخ، پەروێزخان، دەروازە نافەرمیەکانە".

هەروەها لەبارەی هاتووچۆوە " داھاتی مانگی پێشوی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ٩ ملیار دینار بوە، پێشتر نزیکەی ٢٠ ملیار دینار بەرەوژور بوە، ھۆکاری کەمی داھات نازانرێت، ئەندە ھەیە ئەو بڕە پارەش خەریکە ڕادەستی کۆمپانیا و کەرتی تایبەت دەکرێت".!
لەبارەی داھاتی ئاوەوە، پەرلەمانتارەکەی گۆڕان دەڵێت " پێشتر و کاتێک فەرمانبەرانی وەزارەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاو پارەی ئاویان کۆدەکردەوە، داھاتی ئاو ساڵانە ٧٠ بۆ ٨٠ ملیار دینار بوە. پرۆسەکە درا بە کۆمپانیا، داھات کەمیکردوە بۆ ٣٠ ملیار دینار ساڵانە، لەگەڵ ئەوەش ھەر ھاوڵاتیەک وەسڵێکی سەرانەی ٧٠٠ بۆ ٨٠٠ ھەزار دیناری بۆ ھاتوەتەوە. یەک ملیۆن ھاوبەشی ئاو لە ھەرێم ھەیە، ھەر ھاوبەشێک ١٠ ھەزار دینار مانگانە پارەی ئاو بدات، ساڵانە ١٢٠ ملیار دینار داھات دەست حکومەت دەکەوێت، بەڵام لە بەرژەوەندی چەند کۆمپانیایەک، ساڵانە زیانی ٩٠ ملیار دینار لە حکومەت دەکەوێت (( ھاوڵاتی ئامادەیە مانگانە و بەڕێک و پێکی ١٠ ھەزار دینار بۆ ئاو بدات، بەڵام ئامادە نیە ١ ملیۆن دینار سەرانە بدات، ٨٠ ھەزار کرێی تر".

دابان محمەمەد دەڵێت "ئەوە سێ ڕێگان کە زۆرترین داھاتی لێوە دەست دەخرێت، بەڵام کۆمپانیا ورووکاوەتە گیانی خەڵک و حکومەت، ئێستا کەس ھەیە تۆمەتبار بکرێت بە کۆنەکردنەوەی داھات؟ جگە لە حکومەت خۆی؟".



PM:12:30:30/11/2021