تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند

تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٧٢٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ١٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٣٥٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٨١ هەزار و ١٧٢ كەس و لەوانە ٢٣ هەزار و ٨٢٠ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٤٥ هەزار و ٢١ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:04:14:30/11/2021