وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەمبوونەوەی دەرمان ڕوون کردنەوە دەدات

 سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "کیشەی کەمی دەرمان  لەم کاتەدا پەیوەندی بە نەبوونی توانای خەرجکردنی بودجەوە هەیە".


 ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی تشرینی دووەم، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی باسی لە کێشەی کەمی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان بە گشتی کرد، وتی " پەیوەندی بە نەبوونی توانای خەرجکردنی بودجەوە هەیە لە بانکەکان، بۆیە لەم کاتەدا لەگەڵ وەزیری دارایی سەرقاڵی چارەسەری کیشەکەین و هەماهەنگیمان هەیە".

سەبارەت بە بڵاوبونەوەی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆناش کە بە (ئۆمیکرۆن) ناسراوە وتی"  تا ئێستا هیچ تووشبوویەکی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە و ئەگەر هەبێت خۆمان رایدەگەینین، هەروەها لە ئێستادا رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەلێت، پێویستیان بە چەندین هەفتەیە تا تایبەتمەندییەکانی ئۆمیکرۆن بزانن".

 

 

 

 

 



PM:07:09:30/11/2021