بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی (٩)ی خولی پایزە ئەنجامبدات و تیایدا چەند پرسێک دەخرێتەڕوو، کە یەکێک لە تەوەرەکان گفتوگۆ لەبارەی بەدواداچوونی هەردوو لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنه خۆجێیەكان و لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە خۆپیشاندانی خوێندكاران دهخرێتهڕوو.
لە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا کە بڕیارە کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ دەستپێبکات، گفتوگۆ لەسەر ئەم پرسانە دەکرێت:
یەكەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای (كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، بهپێی حوكمی ماددهكانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦، ٩٧) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان.
دووەم: خستنەڕووی بەدواداچوونی هەردوو لیژنەی (ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنه خۆجێیەكان) و لیژنەی (پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی)، سەبارەت بە خۆپیشاندانی خوێندكاران.
سێیەم: خوێندنهوهی دووهم بۆ پڕِۆژەیاسای (سەرپەرشتیكردنی پڕِۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان)، بهپێی حوكمی ماددهكانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان.