سبەینێ مووچەی (وەزارەتی پەروەردەی هەرێم) دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بەشێوەیەکی خاو بەردەوامە لە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و بڕیارە سبەینێ و یەکشەممەی داهاتووش تەنها مووچەی یەک وەزارەت دابەشبکات. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند" سبەینێ پێنجشەممە و ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتووش مووچەی مانگی تشرینی دووەمی (وەزارەتی پەروەردەی هەرێم) بەهەمان میكانیزمی مانگەکانی ڕابردوو بەبێ لێبڕین دابەشدەكرێت". 

بەیانی ئەمڕۆش دارایی هەرێم مووچەی هەریەک لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و لیوای نەوت و گاز و فەرماندەیی زێرەڤانی دابەشکرد. 


PM:01:01:01/12/2021