بەهۆی پێکدادانی دوو بەلەم حەوت کەس بوونە قوربانی

بەهۆی پێکدادانی دوو بەلەم لەدەریای کاریبی حەوت کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ئەو ھەواڵانەی ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردۆتەوە، لە کەناراوەکانی دوورگەی برۆڤیدێنسیالیس، دوو بەلەم بەتوندی بەیەکیاندا داوە و لە ئەنجامدا، ژێر ئاو کەوتوون.

بەوتەی بەر پرسانی ناوچەکە، ٦٤ کۆچبەر کە بەھۆی رووداوەکەوە کەوتوونەتە ئاوی دەریاوە، حەوت کۆچبەرییان گیانیلەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆرییان رزگارکراون.

باسی لەوەشکرد، کۆچبەرەکان خەڵکی ھایتی-ین و گەڕان بەدوای ئەوانەی چارەنوسییان دیارنییە و رزگارکردنی ئەوانی دیکە بەردەوامە.

ھاوکات، پۆلیس ١٦ کۆچبەری دیکەی دەستگیرکرد کە ھەوڵی ھەڵاتینیان دابوو.



AM:09:48:02/12/2021