رێكخراوی كۆچی نێودهوڵهتی لەسەر زیادبوونی ڕێژەی كۆچبەران ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" هەرچەندە پەتایی کۆرۆنا کاری کردوهتە سەر هۆیەکانی گواستنەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە ژمارەی کۆچی نێودەوڵەتی لە بەرزبوونەوەدایە".
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی رێكخراوهكه، سەرەرای بەربەستە گەورەکانی کورۆنا لەسەر گواستنەوەی نێوان وڵاتان، ساڵی رابردوو ژمارەی کۆچبەران لە جیهاندا گەیشتوهته (٢٨١) ملیۆن کەس كه دەکاتە (٣.٦%)ی دانیشتوانی جیهان، بەڵام ئەگەر ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆ نەبوایە رەنگە ئەو رێژەیە دوو ملێۆنی زیاد بکردایە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ساڵی (٢٠١٩) شدا ئەو رێژەیە (٢٧٧) ملیۆن بووە لە جیهاندا كه دەکاتە (٣.٥%)ی دانیشتوانی جیهان.