زانکۆک و پەیمانگاکانی دەڤەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەرین و گەرمیان خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان ئاگادار دەکەنەوە سبەی شەممە کاتژمێر ١ بەشە ناوخۆییەکان دەکرێتەوەو دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکان.
کردنەوەی دەرگای بەشە ناوخۆییەکان کە دوا رۆژی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی رۆژی چوار شەممەی رابردوو داخران و خوێندکاران نێردرانە ماڵەوە، ئەمەش دوای داخستنی دەرگای زانکۆکان.
دەقی ئاگادارییەکە:
ئاگاداری خویندکارانی بەشەناوخۆییەکان دەکەینەوە کە سبەینێ شەممە کاتژمیر 1 دەرگای بەشەناخۆییەکان دەکریتەوە
وە ئاگاداری ئەو خویندکارانە دەکەینەوە کە قۆناغی یەکن و تا ئیستا بەشەناوخۆییان وەر نەگرتوە لە کۆلیژەکانی (زانست و بازرگانی و زانستە ئیسلامیەکان ) بە پیی ئەم خشتەیە کاتژمیر 9 سەردانی بەریوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی بەشەناخۆیی:-
یەکشەممە کۆلیژی زانست
دووشەممە کۆلیژی بازرگانی
سێشەممە کۆلیژی زانستە ئیسلامییەکان