پرسی نەوتی کەرکوک لەتەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتیە

بڕیارە ئێوارەی ئەمرۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەشاری سلێمانی كۆببێتەوە‌و چەندین پرسی گرنگ تاوتوێ بكات و پێدەچێت پرسی نەوتی کەرکوک یەکێك لەو تەوەرانە بێت.

لەو بارەیەوە شۆرش ئیسماعیل ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە لێدوانێکیدا بە SNN ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ لە شاری سلێمانی بە بەشداری سەرجەم ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆدەبینەوە .

وتیشی، کۆبونەوەکە تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگ لە دۆخی ئێستای ھەرێم و عێراق و ناوچەکە دەکات لە نێویاندا پرسی ھێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە دابرنیندراوەکان و پرسی چونەوەی کورد بۆ بەغدا و پێکھێنانی حکومەتی ئایندەی عێراق و چەندین پرسی تر .


پێدەچێت پرسی نەوتی کەرکوک کە لەلایەن پارتییەوە چەند بیرە نەوتێکی کەرکوک کۆنترۆڵ کراوە، یەکێك لەو تەوەرانە بێت کە ئەمڕۆ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وسەی لەسەر دەکەن.


PM:03:47:12/07/2014