سلێمانی .. چەکدارێکی هەڵهاتوو نەقیبێک دەکوژێت و ٣ پۆلیسی تر بریندار دەکات

کەمێک لەمەوبەر لە ناوچەی تانجەرۆ لە باشوری شاری سلێمانی لە کاتێکدا مەفرەزەیەکی پۆلیس دەیانەوێت بەدەم ژنێکەوە بچن لە کەسێک رزگاری بکەن کە لە یاسا هەڵهاتووە، ئەو کەسە  چەکداردەبێت و لە مەفرەزەکە دێتە دەست و ئەفسەرێک دەکوژێت و سێ پۆلیسی تر بریندار دەکات.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند" ئەمشەو لە کاتی هەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک لە ناوچەی تانجەرۆ، هەڵهاتووەکە کە چەکی پێدەبێت دێتە دەست لە پۆلیس و نەقیبێک دەکوژێت وسێ پۆلیسی تر بریندار دەکات".

ئەفسەرە کوژراوەکە ناوی محەمەد لەتیفەو پلەکەی نەقیبە.

هیوا کەریم وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژیش دژی ژنان لە سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا " لەکاتێکدا مەفرەزیەکیی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ویستویەتی کەسێک لە ناوچەی تانجەرۆ دەستگیربکات کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، بەڵام تەقە لە هێزەکەیان کراوە و بەوهۆیەشەوە پۆلیسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون".

تا ئێستا چارەنووسی هەڵهاتووەکە نەزانراوە.









PM:10:32:04/12/2021