لە هەڵەبجە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی نەوت

لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامییەتی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند" ئەمڕۆ یەکشەممە دەست بە دابەشكردنی نەوتی ماڵان لە شارۆچکەیەکی سنورەكە دەكرێت".

لە ڕاگەیەنراوێکدا لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامییەتی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ئاگاداری هاووڵاتیانی ناحیەی خورماڵ دەكاتەوە، کە ئه‌مڕۆ یەک شەممە نەوت دابەشدەكرێت بەسەر هاووڵاتیانی ناحیەکەدا.

پێشتر وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکردبوو، کە ئەمساڵ پێش دەستپێکردنی وەرزی سەرما و سۆڵه‌ بۆ هەر ماڵێک بەرمیلێک نەوت دابەشدەکرێت، بەڵام تائێستا دابەشکردنی نەوت بەشێوەیەکی سست بەڕێوە دەچێت.


AM:08:34:05/12/2021