کەمێک پێش ئێستا لە بەشێک لە شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان دەستپێکردەوە، بە مەبەستی خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندن کە چەند ساڵێکە نەدراوەتە خویندکاران.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆکانی شاری سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و قەزای کۆیە و فاکەڵتی پەروەردەی قەڵادزێ بەمەبەستی داواکردنی مافەکانیان و پێدانی دەرماڵەکانیان لەبەردەم زانکۆکانیاندا دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان کردەوە و بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندیان کرد.
خوێندکاران داوا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و حکومەتی هەرێم دەکەن، کە دەرماڵەی زانکۆیان بۆ خەرج بکات کە ماوەی چەندین ساڵە بە نایاسایی راگیراوە.
ماوەی چەند ساڵێکە، دهرماڵهی قوتابیان به بیانوی قهیرانی دارایی له لایهن حكومهتی ههرێمهوه ڕاگیراوه، هەرچەندە لە ئێستادا بەهای نهوت و داهاتی حكومهتی ههرێم زیاتره، بهڵام حكومهت تائێستا بڕیاری گهڕانهوهی دهرماڵهی بۆ خوێندکاران نهداوه.