دانیشتوانی گوندی لهێبان گەڕانەوە گوندەکەیان

هێزێکی پێشمەرگە ئەمڕۆ بۆ گوندی لهێبان سەرگەڕان لەسنوری پارێزگای کەرکوک نێردرا، هەر ئەمڕۆ دوای هاتنی هێزەکانی پێش دانیشتوانی گوندی لهێبان گەڕانەوە گوندەکەیان.

کاکەمین نەجاڕئەمڕۆ ٦ی کانوونی دووەم، سەرپەرشتیاری ئەو هێزەی پێشمەرگە کە چوەتەناو گوندی لهێبان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، "هێزێکی پێشمەرگەی سەر بە فەرماندەیی هەولێر لەگوندەکەدا جێگیر دەکەن و لەئێستادا ٣٠ خانەوادە گەڕاونەتەوە".

وتیشتی  "بەشێکی چۆڵکردنی گوندی لهێبان پیلانێک بوە بۆ بەعەرەبکردنی گوندەکە".

گوندی لهێبانی سەرگەڕان لەسنوری پارێزگای کەرکوک بەهۆی هەڕەشەی گروپی چەکدارانی داعش شەوی ڕابردوو چۆڵکرا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی پێشمەرگەر سەر بە فەرماندەیی هەولێر هەوەها سوپای عێراق چونەتە ناو گوندەکە.

 



PM:01:48:06/12/2021