وەزارەتی سامانە سروشتیەكان وەڵامی پەرلەمانتارێک دەداتەوە

وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەبارەی دۆسیەی نەوت و بەنزین وەڵامی ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەداتەوە.

ئەمڕۆ ٦ی کانوونی یەکەم، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لەرونکردنەوەیەکدا وەڵامی پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵحی داوەتەوە لەبارەی قۆرخکاری لە دۆسیەی بەنزین و گازوایل و نەوتی سپی، لە بەشێكی راگەیەنراوەکەدا باسی لەوەکردوە، هەرێم رۆژانە کەمتر لە ٢٥ هەزار  بەرمیل نەوت دەپاڵێوێت بۆ پێویستی وێستگەکانی کارەبا، لەهەمان کاتدا بری ٩٥٠ هەزار لیتر بەنزین بەرهەم دەهێنرێت، لە هەمانکاتدا حکومەتی فیدرال ڕۆژانە یەک ملیۆن لیتر بە نرخی ٦٦٠ دینار دابین دەکات، ئەو بەنزینەش بەسەرە  بەسەر ئەو بەنزینخانەکاندا دابەشدەکرێت.

هەرلە ڕاگەیاندراوەکەدا باسی ئەوەش کراوە، نەوتی سپیش بەهیچ شێوەیەک رێگری نەکراوە لە هاوردەکردنی سوتەمەنی بەڵام "وەزارەتمان بەهیچ شێوەیەک ئاسانکاری ناکات بۆ هێنانی هیچ سوتەمەنییەک کە کوالیتیەکەی گونجاو نەبێت. ئەگەر ڕێگریش کرابێت ئەوە بە دڵنیاییەوە تەنیا بەهۆی نەبونی مۆڵەتی وەزارەتمان بوە".

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان باسی لەوەسکرد، سەبارەت بە پاڵاوتگەی لانازیش حکومی نییە و وەزارەتمان هیچ بڕە نەوتێکی خاوی بۆ دابین ناکات و وەزارەتمان پابەند نییە بەدابینکردنی نەوتی خاو بۆ پاڵاوتگەکان، بۆیە خۆیان بەرپرس دەبن لە دابینکردنی نەوتەکە وەک هەمو پاڵاوتگە ڕێگە پێدراوەکانی تر.

هەرلە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە "سەبارەت بە ناوی نەبەز محمد یش لە هیچ بازگەیەک، جگە لە مۆڵەتی وەزارەتمان کە بۆ دڵنیابونەوەیە لە کوالیتی سوتەمەنی ئەویش لە پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، هیچ جۆرە رێگرییەک ناکرێت و هیچ پارەیەکیش وەرناگیرێت و بە هیچ شێوەیەکیش ڕێگەی پێ نادرێت، هەر کەس و لایەنێکیش ئەو کارە بکات، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر. "

 



PM:02:29:06/12/2021