نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهان گۆڕانکارێکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە و بەهاکەیان تاڕادەیەک لە ئاستێکی بەرزدا جێگیرە. 

لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٧٥ دۆلار و ٣٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٥ دۆلارو ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا. 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧١ دۆلار و ٨٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتی داخستنی بازاردا بە ٧٢ دۆلار مامەڵەی پێوە کراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەو جۆرە لێک تێگەیشتنەی نێوان رێکخراوی ئۆپێک پلەس و ئەمەریکاوە هەیە، کە رێکخراوی ئۆپێک پلەس هەفتەی رابردوو رایگەیاند کە لە مانگی داهاتوودا بڕی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی زیادە دەخاتە بازاڕەوە کە ئەمەش لەلایەن ئەمەریکاوە پێشوازی لێکرا، بۆئەوەی ئەو ولآتە پەنا نەباتە بەر بەکارهێنانی نەوتی عەمبارکراوی خۆی کە بەم دواییانە ئەو هەنگاوەی نا.


AM:09:06:08/12/2021