وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم داوا لە زانکۆکان
دەکات ئامارى وردبینیکراوى سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنى خوێندکارانیان بۆ بنێرن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند،
"دواى تەرخانکردن و خەرجکردنى پاڵپشتییەکى دارایى بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و
توێژینەوەى زانستى وەک پێشینەى مانگانە بەبڕى حەوت ملیار و دوسەدو پەنجا ملیۆن دینار
بۆ پاڵپشتى قوتابیان و خوێندکاران و چارەسەرکردنى گرفتى بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنى
خزمەتگوزارى."
هەر لەبەر ئەو هۆیە داوا لە سەرجەم
زانکۆکانى کوردستان دەکات تاکو ڕۆژى سێشەممە (14ی کانونی یەکەمی 2021) ئامارى وردبینیکراوى
سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنى خوێندکاران و قوتابیانى ناوەو و دەرەوەى شارەکان بە جیا
کە بە زانکۆلاین وەرگیراون بۆمان بنێرن تاکو کارى پێویستى لەسەر بکرێت.