ئێوارەی ئەمڕۆ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێ کرد.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ره‌وتی سه‌در له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در و مه‌سعود بارزانی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا و له په‌یوه‌ندییه‌کەدا باسیان له پێویستی به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق و گه‌له‌كه‌ی وڵات كرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، هەردوولا هاڕابوون لە چالاککردنەوەی گفتوگۆی جدی دەربارەی هاوپەیمانێتییەکانی داهاتوو بە جۆرێک کە بەرژەوەندییەکانی وڵات و گەلی عێراق مسۆگەر بکات کە ئێستا چاوەڕوانی پەسندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانن بۆ دابینکردنی ژیانێکی خۆشگوزەران.
رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی گشتی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
هاوکات بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان، ره‌وتی سه‌در توانی (٧٣) كورسی و پارتی دیموكراتی كوردستان (٣١) كورسیان له هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق به‌ده‌ستهێناوه.