سه‌رچاوه‌یه‌ک له پۆلیسی عێڕاق رایگه‌یاند ژماره‌یه‌ک چه‌کداری نه‌ناسراو شه‌وی شه‌ممه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌کی هاوڵاتیان و ده‌ستڕێژ له خه‌ڵکه‌که‌ی ناوی ده‌که‌ن و 25 ئافره‌ت و 3 لاو ده‌کوژن.
سه‌رچاوه‌یه‌کی به ماڵپه‌رێ (غه‌د پرێس)ی راگه‌یاند باڵه‌خانه‌که له ناوچه‌ی زه‌یونه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی به‌غداو چه‌کداره‌کان هێرشیان کردۆته سه‌ری و ماڵه‌کانی ناو باڵه‌خانه‌که‌و ده‌سترێژیان به ناودا کردوون و له‌ئه‌نجامدا 25 ئافره‌ت و 3 گه‌نج کوژراون.
دواتر پۆلیس دێت و ته‌رمه‌کان ره‌وانه‌ی پزیشکی دادوه‌ری ده‌کات.
میدیاکانی عێراق په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ب میلیشیا شیعه‌کان راده‌کێشن و تۆمه‌تی له‌شفرۆشتن ده‌خه‌نه پاڵ ئه‌و ئافره‌تانه.