پاش ئەوەی ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە ئەندامانی گروپی چەکدارانی داعشی لە چەندین شوێنی پارێزگای هەڵەبجە و شارەزوور راگەیاند، ماڵپەڕی (سپی) زانیاری ورد دەربارەی ئەو دەستگیرکراوانە بڵاودەکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئه‌و کەسانەی کە دوێنێ لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیدارەی گەرمیان و چەند گوندێکی شارەزوور به تۆمه‌تى نزیكبوونیان له داعش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون، ژماره‌یه‌ك گه‌نجى گۆشه‌گیرن، كه خۆیان به گرووپى ته‌وحید ناساندووه و گومانى ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ چەکدارانی داعش هەبووبێت.
هەر بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، كوڕى دوو به‌رپرس له‌ناو ده‌ستگیرکراوەکاندا هه‌ن، کە یەکێکیان کوڕی (مه‌لا تاهیر بامۆكى)ە کە کادیرێکی پێشکەوتووی یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستانە، هاوکات یه‌كێكى تریان كوڕى (حسێن خه‌لیف)ه ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى حزبى سۆسیالست دیمو‌كراتى كوردستانه.
تا ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئه‌م هه‌واڵه ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه هیچ لێدوان و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌مباره‌وه‌یەوە بۆ ڕایگشتی بڵاونەکردۆتەوە.
ئێوارەی دوێنێش
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، گروپێکی سەر بە ڕێکخراوی داعش لە پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرکران کە مەرامیان بوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان کردەوەی "تیرۆریست"ی ئەنجام بدەن. ئەوەشی خستەڕوو، دەست بەسەر ژمارەیەک لە چەک و تەقەمەنیشدا گیرا کە پیلانیان دانابوو تا لە کردەوە "تیرۆریستییەکان"یاندا بەکاری بهێنن.