هاتووچۆی هەولێر شۆفێران لە داخستنی رێگەیەکی سەرەکی ئاگادار دەکاتەوە

هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان دەکاتەوە، بەهۆی کاری نۆژەنکردنەوەوە بۆ ماوەیەک رێگەی سەر پردی کۆنی ئاسنی (خەبات_کەلەک) دادەخرێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر شوفێران و هاوڵاتییانی شارەکە ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی کاری نۆژەنکردنەوە لەسەر پردی کۆنی ئاسنی (خەبات_کەلەک)، لە کاتژمێر (٨:٠٠) بەیانی تا (٦:٠٠)ی ئێوارەی سبەینێ شەممە سەرپرد و رێگەکە دادەخرێت. 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووچۆی هەولێر داوا لە هاوڵاتییان و شوفێران دەکات، کە لەو ماوەیەدا پردی رێگەی (هەولێر - موسڵ) وەکو رێگەی بە دیل بەکاربهێنن. 


PM:03:35:10/12/2021