بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پڕۆگرامەکان له وهزارهتی پهروهردهی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بابەتێک لە کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی (10)ـی ئامادەیی لەبارەی دەستەواژەیەک ڕەخنەی لەسەر هەیە، ئەو بابەتە لە ساڵی 2007 وە هەیە و نوێ نییە ئەمساڵ دانرابێت".
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پڕۆگرامەکان له وهزارهتی پهروهردهی حكومهتی ههرێمی کوردستان له رونكردنهوهیهكدا رایگهیاند" بابەتێک لە کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی (10)ـی ئامادەیی سەبارەت بە دەستەواژەیەک لە (لاوکێ دەروێشی عەڤدی) ڕەخنەی لەسەر هەیە، بۆپێشچاوڕونی هەمولایەک، ئەو بابەتە لە ساڵی 2007 وە لە پۆلی 10 لە کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی هەیە و نوێ نییە ئەمساڵ دانرابێت".
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئهوان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکان لە ئێستادا لە قۆناغی پێداچونەوەن بە پرۆگرامەکانی خوێندن، چەندین کتێب پێداچونەوەی بۆ ئەنجامدراوە، کتێبی کوردی پۆلی (11 و 12)ـی ئامادەیی لە ماوەی دو ساڵی ڕابردو پێداچونەوەی بۆ کراوە و ئێستا کتێبێکی نوێ دەخوێندرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرامەکان ئەوەشی خستەڕوو، کتێبی کوردی پۆلی (10)ـی ئامادەیی ئێستا لە قۆناغی پێداچونەوەیە و لیژنەی پسپۆڕ چەندین مانگە کاری لەسەر دەکات بۆ ئەوەی بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو (2022-2023) کتێبە نوێیەکەی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی (10) لە ناوەندەکانی خوێندن بخوێندرێت، بەدڵنیایی ڕەچاوی رێزگرتنی تەواوی ئایینەکان و ئایینزاکان و پێکەوە ژیانی ئاشتییانە دەکرێت.