ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. پیاوێک بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی لەسێدارە درا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای سێدارەی هاوڵاتییەکی خەڵکی سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە چوار ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردەووە، سەیوان حوسێنی نزیکەی چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەستی هاوسەرەکەی دەستبەسەر کرابوو لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە سزای سێدارەی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە جێبەجێ کراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سەیوان حوسێنی باوکی دوو منداڵ بووە و خەڵکی گوندی شیان سەر بە بەخشی ژاوورۆی ڕۆژهەڵاتی سنەیە.


PM:06:20:11/12/2021