دەوامی فەرمی فەرمانگەیەکی هەرێم درێژ کرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای هەولێر بڵاویکردەوە، بەمەبەستی وەرگرتنی قەرزەکانی کارەبا تا کاتژمێر ٤ی ئێوارە دەوامیان درێژکردووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی کانوونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی كارەبای هەولێر بڕیاری درێژكردنەوەی دەوامی بەشی فرۆشتنی كارەبایانداوە تاوەكو کاتژمێر ٤ی ئێوارە، دوای ئەوەی بڕیاری لێخۆشبوونی ١٥٪یان بۆ قەرزی کارەبا دەرکردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا تابێت کەم دەبێتەوە و لەزۆربەی شارو گەڕەکەکانی هەرێمی کوردستان پێوەری زیرەک بۆ ماڵان بەسترا بە ئامانجی باشبوونی کاتژمێرەکانی کارەبا.



PM:01:04:13/12/2021