ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ڕێكخەری كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریکا لە كۆشكی سپی کرد و لە دیدارەکەدا مەکگۆرک ڕایگەیاند" واشننتن له پشتگیریكردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه و تێكشكاندنی یه‌كجاریی داعش".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له میانی كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، برێت مه‌كگورگ ڕێكخه‌ری كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئافریكا له كۆشكی سپی، رایگه‌یاند" ئه‌مریكا له پشتگیریكردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه و تێكشكاندنی یه‌كجاریی داعش، ده‌توانن پشتی پێ ببه‌ستن، هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشی پێشكه‌ش به خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه كرد كه ئه‌م دوایییه له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعشدا شه‌هید بون".
ئەوەشی خستەڕوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، نێچیرڤان بارزانی كاتی سه‌ردانی مه‌كگورگی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان به گرنگ له قه‌ڵه‌مدا و دوپاتیكرده‌وه كه له سه‌روبه‌ندی گۆڕانی ئه‌ركی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق، دوپاتكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامیی پابه‌ندیی ئه‌مریكا به پشتگیریكردنی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، په‌یامێكی گرنگه.
هاوکات له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق و كونسوڵی گشتییان له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوون، هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانی و پێشبینی بۆ داهاتوی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق، گفتوگۆی نێوان هێز و لایه‌نه عێراقیه‌كان، هه‌وڵه‌كان بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تی نوێی فیدراڵ، دۆخی ئه‌منی و سه‌ربازی و ئابوریی وڵات، هێرش و په‌لاماره‌كانی داعش، هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپا، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، گفتوگۆی ستراتیژیی عێراق ـ ئه‌مریكا و ده‌رفه‌ته‌كانی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردولا تاوتوێكران.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" هه‌ردولا هاوڕا بون كه داعش مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه و بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه و تێكشكاندنی، هێشتا عێراق پێویستی به به‌رده‌وامیی پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، هه‌روه‌ها هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی هێز و لایه‌نه عێراق ییه‌كانیان به پێویست زانی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن حكومه‌تێكی كۆكه‌ره‌وه له وڵات پێك بهێنن كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داواكارییه‌كانی هاوڵاتیانی عێراق بێت و ئارامی و سه‌قامگیریی بپارێزێت".