هۆكاری‌ نەگەیشتنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم ئاشكرا كرا

نوێنه‌ری حكومه‌تی ‏هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غداد هۆكاری‌ نه‌ناردنی‌ (٢٠٠) ملیار دیناره‌كه‌ ئاشكرا دەکات و دەڵێت" تائێستا خودی وه‌زاره‌ته‌ فیدراڵییه‌كانیش (ته‌مویل) نه‌كراون". 

فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد بە میدیاکانی پارتی ڕایگەیاند" دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو، ئەنجومەنی وەزیران‌ و وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندییان نیشاندا، ناردنی تەمویلی (٢٠٠) ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بە هۆكارێكی تەكنیكی دواكەوتوە، تائێستا وەزارەتەكانی حكومەتی عێراق تەمویلنەكراون، بۆیە (٢٠٠) ملیارەكەش تەمویل نەكراوە و بۆ لقی هەولێری بانكی ناوەندی نەنێردراوە".

ئەوەشی خستەڕوو، هیچ كێشەیەكی سیاسی نییە ڕێگربێت لە ناردنی (٢٠٠) ملیار دینارەكە، تەنها ئەوەی هەیە وەزارەتی دارایی تەمویلی هیچ لایەكی نەكردوە نه‌ك ته‌نها هه‌رێمى كوردستان. 

جەختیشیکردەوە، دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی تەمویلی وەزارەتەكانی خۆی كرد، ئەوكات (٢٠٠) ملیارەكەش بۆ هەرێمی كوردستان خەرجدەكرێت. 


PM:05:05:13/12/2021