كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بەشێک لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بایکۆتکردنی دەوامیان دەستپێکرد.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ بەھۆی دابەشنەکردنی موچەکانیان بەشێك لە كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی گردبوونەوە و دەستیان بە بایکۆتی دەوامکردن کرد. 

کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن" خۆمان رۆژانە نزیکەی ملیارێک دینار پارەی کارەبا لە هاوڵاتییان وەردەگرین، بەڵام مووچە بۆ خۆمان نییە". 

جەختیشدەکەنەوە، کە تا مووچەیان پێنەدرێت دەست بە دەوام ناکەنەوە.


PM:05:19:14/12/2021