به‌های لیره‌ی توركی و تمەنی ئێرانی زیاتر دابەزین

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و بەهاکەی جێگیرە، بەڵام بە پێچەوانەوە نرخی لیرەی تورکی و تمەنی ئێرانی لە بازاڕەکانی دراو زیاتر ڕوویان لە دابەزین کرد. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ١٥٠ دینارە. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار دینارە.

- نرخ ١٠٠ پاوەن بە ١٩٥ هەزار و ٢٥٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بۆ ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٠ هەزار و ٢٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٩٥٥ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ٥ هەزارو ٥٠ دینار بوو. 

- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٣٩٥ هەزار دینارە.


AM:09:30:15/12/2021