مەحمود مەشهەدانی سەرۆکایەتی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

هەرچەندە تا ئێستا کاتی یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بڕیارە مەحموود مەشهەدانی سەرۆكایەتی یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بکات. 

لەمبارەیەوە عامر فایز ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند" مەحمود مەشهەدانی کاندیدی دەرچووی هاوپەیمانی عەزم وەك بە تەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات".

مەحموود مەشهەدانی، لە ساڵی ١٩٤٨ لە دایکبووە، لە ساڵانی (٢٠٠٦ بۆ ٢٠٠٨) سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بووە، لە ئێستاشدا كاندیدی سەركەوتووی هاوپەیمانی عەزمە بە سەرۆكایەتی خەمیس خەنجەر.


AM:11:07:15/12/2021