پۆلیسی دارستان: چوارکەس بە تۆمەتی کوشتنی ئاژەڵێک دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، چوار کەسی بە تۆمەتی کوشتنی بەرازێک  دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی کانوونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە بازگەی پیرە مەگرون ئۆتۆمبیلێک یان پشکنیوە بەرازێکی کوژراویان تێدا دۆزیوەتەوە.

بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان ئاماژەی بەوەکرد، بە تۆمەتی کوشتنی بەرازەکە چوار سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن کارمەندانی بازگەی پیرە مەگروونەوە دەستگیرکران و دواتر رادەستی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی کران.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسو دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند " پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا وە و رەوانەی دادوەر کراون بە مەبەستی گرتنەبەری رێککاری یاسایی".

ئەوەشی ڕاگەیاندووە" دوای ئەوەی بڕیاری دادوەر وەرگیرا، لاشەی بەرازە کوژراوەژە خراوەتە ژێر گڵ".

 


 



PM:02:02:15/12/2021