وەزیرێکی کوردی لە حکومەتی عێراق توشی جەڵتەی مێشک بوو

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی ئیڤان فائق، عێراق توشی جەڵتەی مێشک بووە بەپەلە گەیەنرایە نەخۆشخانە .

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بەرۆژنامەنوسانی راگەیاندوە، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ئیڤان فائق جابرو، وەزیری کۆچ و کۆچبەران بەهۆی بەرزبونەوەی فشاری خوێن لەهۆش خۆی چوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە دەرکەوتوە کە توشی جەڵتەی مێشک بوە.

 

باسی لەوەشكردوە، بەگوێرەی راپۆرتی پزیشکان دۆخی تەندروستی ناوبراو تائاستێکی باش جێگیرە، بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەم بارەیەوە بخاتەڕو.

 

ئیڤان فائق جابرو سیاسەتمەدارێکی عێراقییە و سەر بە پێکهاتەی کلدانیە، ناوبراو ساڵی ١٩٨١1 لەبەسڕە لەدایکبوە و بەکالۆریۆسی لەکۆلێژی زانستەکانی زانکۆی بەسڕە بەدەستهێناوە، هەروەها لە ٦یحوزەیرانی ٢٠٢٠ وەک وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە حکومەتەکەی مستەفا کازمیدا دەستبەکاربوە.



PM:05:44:15/12/2021