هێزەکانی پێشمەرگە لە گەرمیان گۆرێکی بە کۆمەڵیان دۆزییەوە

گۆڕی ١٠ سەربازی سوپای عێراق لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە لە سنووری گەرمیان لەنێوان گوندەکانی پەلکانەو دووراجی دۆزرایەوە.

محەممەد سیاسی، جێگری بەرپرسی میحوەری قەرەتەپەی حەمرین ئاشکرای کرد، دوێنێ چوار شەممە  گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە تەرمی ١٠ سەربازیی عێراقی تێدایە کە لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بێسەرو شوێنکرابوون.

جێگری بەرپرسی میحوەری قەرەتەپەی باسی لەوەشکرد، وا بڕیارە ئەمڕۆ تیمێکی هەندەسی بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەکان بێن و دەشڵێت، ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە دوێنێ رۆژی چوارشەممە  لەنێو زیندانێکی چەکدارانی داعش دۆزراوەتەوە کە لە ماوەکانی پێشوو بەکاریان هێناوە بۆ زیندانیکردنی هاوڵاتیان.

ناو براو وتیشی  "ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و هەموو ئەو ناوچانە دەپشکنین کە پێشووتر چەکدارانی داعشی لێبووە".



AM:10:21:16/12/2021