ساڵح موسلیم: داعش بە چەكی قورسی سوپای عێراق لەكوبانی شەڕ دەكات

هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی سوریا، رایده‌گه‌یه‌نێت چەكدارەكانی داعش بە چەندین چەكی قورس له‌ شێوه‌ی تانكی گوللـه‌ نه‌بڕ  كە له‌ موسڵ ده‌ستی به‌سه‌رداگرتن دژی گەریلا شەڕ دەكەن.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی سوریا په‌یه‌ده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌ خۆرئاوای شاری كۆبانی شه‌ڕ و پێكدادانی توند له‌نێوان چه‌كدارانی داعش و یه‌كینه‌كانی به‌رگری گه‌ل باڵی سه‌ربازی یه‌په‌گه‌ به‌رده‌وامه‌.

موسلیم  وتی: "داعش به‌شێكی ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌ سوپای عیراق به‌جێمابوو له‌ موسڵ، گواستوه‌یه‌تیه‌وه‌ بۆ كۆبانی و ئێستا دژی ئێمه‌ به‌كاریان ده‌هێنێت كه‌ پێكهاتوون له‌ تانكی گوللـه‌ نه‌بڕ، تۆپی هاوه‌ن و چه‌كی قورسی دیكه‌، ئێمه‌ به‌تایبه‌تی تووشی ناڕه‌حه‌تی ده‌بین له‌ به‌رگرتن له‌ تانكه‌كان، چونكه‌ گوللـه‌ی ئاسایی كاریگه‌ری له‌و تانكانه‌ ناكات، بۆیه‌ له‌ بازاڕی ره‌شدا به‌شوێن مینی دژه‌ تانك و چه‌كی قورسی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێین".  



PM:01:37:13/07/2014