فڕۆکەیەک بەهۆی کێشەی تەکنیکیەوە بەناچاری لە فڕۆکەخانەی هەولێر نیشتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە ، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی تورکیا دوای چەند خولەکێک لە فڕینی لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی بەناچاری لە فڕۆکەخانە نیشتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی کانوونی یەکەم، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی تورکیا کە لەگەشتێکدابوو لە هەولێرەوە بۆ ئیستەنبوڵ، دوای چەند خولەکێک لەفڕینی بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیی بەناچاری لە فرۆکەخانەی هەولێر نیشتەوە.

 

بەرپرسانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێردەڵێن  "فڕۆکەکە لەکاتی نیشتنەوە هەر لە زۆنی فڕۆکەخانەدا بوە و لەئێستاشدا تیمەکان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی دروستبوونی ئەو کێشەیەوە دۆخی تەندروستی ژمارەیەک لە سەرنشینانى ناو فڕۆکەکە تێکچووە، فڕۆکەکە٣٠٠ سەرنشینی هەڵگرتووە.

باسی لەوەشکرد، تیمی ئەندازیاری فرۆکەخانەى هەولێر لە کێشەی ئەو فڕۆکەیە دەکۆڵنەوە و بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکە گەشتی فرۆکەکە دواخراوە.



PM:01:19:16/12/2021