وەزیری ناوخۆی هەرێم: لە کەسی قبوڵناکەین دەستدرێژی بکاتە سەر پۆلیس و کارمەندانی پۆلیس

وەزیری ناوخۆی هەرێم ئاشکرایکرد، هەڕەشە لە کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ دەکرێت بەهۆی جێبەجێکردنی یاسای کارەکەیان  دەشڵێت، "لە کەسی قبوڵناکەن دەستدرێژی بکاتە سەر پۆلیس و کارمەندانی پۆلیس".

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٦ی کانونی یەکەم، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند "لەسەر جێبەجێکردنی یاسا هەڕەشە لە کارمەندانمان دەکرێت، بۆیە ئەوان بە هەموو توانایانەوە پشتیوانی پۆلیس دەبن و لە کەسی قبوڵ ناکەن دەستدرێژی بکاتە سەر پۆلیس".

 

ناو براو وتیشی "بەڵێن دەدەن دەبێت تۆمەتبارانی کەیسى کوشتنى نەقیب محەمەد لەتیف لە پۆلیسى توندوتیژى دژى ژنان لە سلێمانى دەستگیربکرێن".

 

ئەم ڕاگەیاندراوەی وەزارەتی ناوخۆ دوای ئەوە دێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، محەمەد لەتیف ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی روبەڕوبوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، لەکاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دادگا بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، لەلایەن کەسێکی نزیک لەو تۆمەتبارەوە تەقە لەو مەفرەزەی پۆلیس کراو و لە کاتی رووبەڕو بوونەوەکەدا، نەقیب محەمەد لەتیف گیانی لەدەست دا.

 



PM:02:22:16/12/2021