شەقڵاوە.. گەنجێک بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەنجێكی دانیشتووی گوندی ئامۆکانی سەر بەشارەدێی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە بە فیشەک كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە، رایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ ١٦ی کانوونی یەکەم تەرمێک گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر، کە تەرمەکەی ئاسەواری گوللەی بەسەریەوە دیاربوو". 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ع، ح، ب)ە، دانیشتووی گوندی ئامۆکانی سەر بە شارەدێی هەریرە و لە ئێستاشدا بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی گواسترایەوە پزیشکی دادی شاری هەولێر.


PM:07:31:16/12/2021