ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش له سنوری زنجیره چیای حه‌مرین هێرشیانکردە سەر سووپای عیراق، کە لە ڕووبەڕوبوونەوەکەدا پێنج سەربازی عیراق بوونە قوربانی.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە چەند چه‌كدارێکی داعش هێرشیانكردە سه‌ر خاڵێكی هێزه‌كانی سوپای عێراق له سنوری زنجیره چیای حه‌مرین له باكوری رۆژهه‌ڵاتی دیاله.
هەر بەپێی زانیارییەکان، له ئاکامی رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نێوان هێزه‌كانی هەردوولا، دوو سەربازی سووپای عیراق كوژران و سیانی دیكه‌ش بریندار بوون.
هاوکات لە ئێستاشدا هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕان به دوای شانه نووستووه‌كانی چەکدارانی داعش ده‌ستپێكردووە.