دوو کۆمپانیاى چینى هەزار قوتابخانە لە تەواوی عێراق دروست دەکەن

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ  واژۆی لەسەر (١٥) رێککەوتنی نوێ لەگەڵ وڵاتی چین کرد، بەپێی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە دوو کۆمپانیای چینی هەزار قوتابخانە لە تەواوی عێراق دروست دەکەن. 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، بە سەرپەرشتی مستەفا کازمی (١٥) رێککەوتنامە لە چوارچێوەی کاری هاوبەشی نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و چین واژۆکرا، ئامانجی رێککەوتنەکەش بونیادنانی هەزار خوێندنگەیە لەسەرانسەری عێراق.

ئەوەشی خستەڕوو، (٦٧٦) بیناى خوێندنگە لەلایەن کۆمپانى پاوەر چایناوە دروست دەکرێن و (٣٢١) بیناکەى دیکەش لەلایەن کۆمپانیاى سینۆتیک دروست دەکرێن.


PM:09:04:16/12/2021