لەبارەی کەشوهەوای ئەمشەو کەشناسی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لەسەر رەوشی کەشوهەوای ئەمشەو ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" لە بەشێک لە ناوچەكانی هەرێم بارانبارین دەستپێدەکات". 

لە بڵاوکراوەکەدا کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمشەو لە هەولێر و شەقڵاوە بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە دەستیپێكرد، هاوکات وەك ئەوەی پێشبینی دەكرا ئەمشەو لە زۆرێك لە ناوچەكانی هەرێمی کوردستان بارانبارین دەستپێدەكات".

هەروەها لە ئێستاشدا لە شارۆچكەی چەمچەماڵ و دەرووبەری پارێزگای سلێمانی بارانبارين دەستیپێكردووە. 

بەیانی ئەمڕۆش کەشناسی هەرێم لە پێنج بڵاوکراوەی جیاوازدا لەسەر کەشوهەوای سبەینێ هەینی پێشبینیکرد، کە لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و لە ناو سەنتەری شارەکان ئاسمان باراناوی دەبێت و خێرای باش لە هەریەک لە شارەکانی کەرکوک و هەولێر زیاد دەکات. 


PM:09:34:16/12/2021