سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی لافاوەکەی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له كه‌مته‌رخه‌میه‌كان ده‌كه‌ین".
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ لە دوای سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به لافاوه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری لافاوه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ی پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین".
ئەوەشی خستەڕوو، پێویسته لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ى ئه‌وه‌بكرێت چى بكرێت بۆ ساڵانى داهاتوو تا كاره‌ساتى له‌م شێوه‌یه ڕوونه‌دات، هێزه‌كانى زێره‌ڤانى و پۆلیس و پێشمه‌رگه ئاگاداركراونه‌ته‌وه و لیژنه‌یه‌كیش ڕاسپێردراوه بۆ ئه‌وه‌ى زیانه‌كان بخه‌مڵێنن و دواتر هاوكاریان بكرێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی باران بارانی بەخوڕ، لافاو لە چەند گەڕەکێکی هەولێر دروستبوو، کە به‌هۆیەوە (١١) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چەندین ماڵ و ئۆتۆمبێل و دووكان زیانیان به‌ركه‌وت.